
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ بەغدا پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان ڕەوانە بکات، بەگوێرەی سنووری جۆگرافی پارێزگاكان، بڕە پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ ئۆفیسەكان لە پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەگوازرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ پارەکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن، دابەشکردنەکەش دەکەوێتە سەر نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، بەپێی خشتەی خۆیان پارەکە دابەش دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە ڕێگەی بانگی TBI ـیەوە، شایستە داراییەكانی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەگاتە هەرێمی كوردستان، کە شایستەی زیاتر لە 41 هەزار كارمەندە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو پارەیەی كۆمیسیۆن تەرخانیکردووە، ئەوانەی فەرمانبەری حكومەت بوون 150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و یەدەگەکانیش 100 هەزاریان بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە