ئەمساڵ لە عێراق 873 كەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە
- عێراق
- 29 کانوونی یەکەم

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق ئاماری ڕووداوەکان و قوربانییانی هاتووچۆی لە ساڵی 2024دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە سێ ملیۆن سەرپێچیی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكان تۆماركراوە و نزیکەی پێنج هەزار ڕووداوی هاتووچۆش ڕوویانداوە.
وێنە گەورەكە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق گرنگترین ئامار و داتاكانی ساڵی 2024ـی ڕاگەیاند، بەپێی داتاکان ڕێژەی سەرپێچی و ڕووداوەكانی هاتووچۆ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیانكردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گشتی عێراق ڕایدەگەیەنێت:
- ئەمساڵ چوار هەزار و 948 ڕووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری عێراق تۆماركراون كە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 30% ڕووداوەکان كەمبوونەتەوە.
- بەهۆی ڕووداوەکانەوە 873 کەس گیانییان لەدەستداوە، بەراورد بە 2023 37%ی قوربانییەکان کەمترن
- سێ ملیۆن و 163 هەزار و 247 سەرپێچی تۆمارکراون، ئەمیشیان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکەی 17% کەمی کردووە.
هاتووچۆی عێراق ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ ملیۆنێك و 328 هەزار و 974 تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلیان بە شۆفێران داوە، داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكانی عێراقیش لە پارەی ڕسومات و پێبژاردنی سەرپێچییەكان، 486 ملیار دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






