وێنەی ژمارەیەک شەدەی پارەی دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیارە بەغدا ئەم هەفتەیە بڕێک پارە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و بڕێک پارەش وەکو مووچەی مانگی 12 بنێرێت، ئەگەر لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی ساڵی نوێ خشتەی مووچە ڕادەگەیێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە ئەم هەفتەیە برێک پارە بۆ مووچە بنێرێت، ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی سێشەممە 31-12-2024 بینێرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو شتێکی ئامادەیە و یەکسەر پێش سەری ساڵ خشتەی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیێنێت، ئەگەر تاوەکو سێشەممەش نەینارد، ئەوا ڕاگەیاندنی لیست و دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکەوێتە ساڵی نوێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی بڕی پارەکە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە تریلۆنێک دینار دەنێرێت، بەڵام ئەگەر ئەو بڕەش بنێرێت هێشتا کورتهێنان هەر دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچەی هەردوو مانگەکە، چونکە هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بۆ هەردوو مانگ دەکاتە تریلۆنێک و 992 ملیار دینار، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بۆ مووچەی مانگی 11 تەنیا 631 ملیاری ناردبوو، بۆ مانگی یانزە 365 ملیار دینار کورتهێنان هەبوو، ئەگەر تریلۆنەکەش بنێرێت دەکاتە تریلۆنێک و631 ملیار دینار و هێشتا بۆ مووچەی هەردوو مانگەکە 365 ملیار دینار کورتهێنان هەر دەبێت.
ئەمەش بزانە: تەیف سامی هەر دوای دەخات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نەبوونی پارەی کاش لە عێراق، هەروەها بۆ مووچەخۆرانی خۆشیان هێشتا مووچەی مانگی 12 یان بە تەواوی نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکاتێکدا بەغدا مووچەی مانگی 10ی بە کەموکوڕی و کورتهێنانەوە ناردووە، تەنیا 761 ملیار دیناری نارد و 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش