وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری تاوان و چالاكییە جۆراوجۆرەكانی 2024 بڵاودەكاتەوە
- عێراق
- 29 کانوونی یەکەم
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق، گرنگترین ئامارەكانی ساڵی 2024ـی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت ئەمساڵ ڕێژەی تاوانی تیرۆرستی 83% كەمیكردووە.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئامارەكانی وەزارەتەكەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو لە سەرەتاشدا ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی ناوخۆ دوو فڕۆكەی بۆ چالاكیە مەدەنیەكان كڕیوە و لەگەڵ كۆمپانیایەكی كۆریش گەیشتووەتە ڕێككەوتن بۆ هاوردەكردنی دوو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە.
- ڕێژەی تاوان لە عێراق لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 18% كەمیكردووە.
- تاوانە گەورەكانی هاوشێوەی كوشتن و دزی و ڕفاندنیش بەڕێژەی 20% كەمیكردووە كە 96%ی تاوانەكان لەلایەن پیاوان ئەنجامدراون و 4%ـیش ئافرەتان.
-عێراق پێشكەوتنێكی بەرچاوی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەكان بەدەستهێناوە و لەباشترین ئەو وڵاتانەیە كە ڕێگری لە تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ كردووە و لە پلەی یەكەمی جیهاندایە.
- تاوانەكانی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە گەورەترین ئاڵەنگاری بۆ عێراق وەسف كردووە و دەڵێت: بەدرێژایی ئەمساڵ 662 تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 57 تۆڕیان نێودەوڵەتی بوون. ڕوونیشی كردەوە ڕێژەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ماددەی هۆشبەر بەڕێژەی 242% بەرزبووەتەوە، 148 سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەرچووە لەگەڵ 578 سزای زیندانی هەتاهەتایی.
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای دەكات بەدرێژایی ئەمساڵ، 13 هەزار و 842 تۆمەتبار بە تاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و 8 هەزار و 400ـیان سزا دراون.
- هەزار و 267 چەك دەستی بەسەردا گیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەش دەکات، "لەئاكامی ڕووبەڕووبوونەوەی باندەكانی ماددەی هۆشبەر سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و 31 ئەندامی دیكەش برینداركراون. هاوکات لە ساڵی 2024، 360 هەزار و 588 تۆمەتبار بە تاوانی جۆراوجۆر لە سەرجەم پارێزگاكان دەستگیركراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






