
مووچەی مانگەکانی 11 و 12، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
تەنها ئەمڕۆ و سبەی ماوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لەچاوەڕوانی خەرجکردنی پارەکەدایە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی 11 ڕابگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی تەنیا تریلیۆنێک و 392 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان و مووچەی مانگی 10ـی پێ دابینکراوە. ئێستا یەک تریلیۆن و 602 ملیار دینار ماوە بۆ ئەوەی بەغدا بینێرێت بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 تەواو بووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی بڕیار لە خەرجکردنی پارەکە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە بدرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکرێت.
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بوون و لیستی مووچەی مانگی 12 و ڕاپۆرتی 11 مانگی خەرجی و میزان موراجەعەی خستە بەردەستی تەیف سامی، بۆ ئەوەی بڕیار لە ناردنی تەواوکاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






