شاخەوان عەبدوڵڵا: بڕیارە ئەمڕۆ گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت
- بزنس
- 30 کانوونی یەکەم

مووچەی فەرمانبەران، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆبووەوە و بە وتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری گرفتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران.
وێنە گەورەکە: تەنها ئەمڕۆ و سبەی ماوە بۆ یەکلاکردنەوەی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لەچاوەڕوانی خەرجکردنی پارەکەدایە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی 11 ڕابگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەفتەی ڕابردوو لەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، ڕۆژی دووشەممە هەوڵبدرێت گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کورهێنانی مانگی 11 و گوژمەیەکی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت."
لەلایەکی دیکەوە: لە پەرلەمانی عێراق ماددەی 60 لە یاسای بودجە زیاد کراوە کە دەسەڵات بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات، گواستنەوەی پارە بکات ئەگەر کورتهێنان لە مووچەی دامەزراوەیەکدا هەبوو، ئەم ڕێکارانە ساڵی 2025 ـیش دەگرێتەوە و دەتوانرێت دەسەڵاتەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن