ئومێد خۆشناو بە نوێنەراتی سەرۆکوەزیران، بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستان کرد
- کوردستان
- 30 کانوونی یەکەم

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر - سەر کونسوڵی گشتیی هیندستان لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بە نوێنەرایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕۆژی 30-12-2024، پارێزگاری هەولێر، بەشداریی لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستان لە شاری هەولێر کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە مانهومان سینگ، سەرۆکوەزیرانی پێشوی هیندستان، لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد کە بە ئەندازیاری چاکسازیی ئابووریی ووڵاتەکەی ناسراوە. ئەمڕۆ کونسوڵخانەی گشتی هیندستان لە شاری هەولێر پرسەی بۆ بەڕێوەبرد، ئومێد خۆشناو بە نوێنەرایەتیی سەرۆکوەزیران بەشداریی لە پرسەکەی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشدارییمان لە پرسەى مانهومان سینگ، سەرۆکوەزیرانی پێشوی هیندستان کرد و هاوخەمی سەرۆکوەزیرانمان گەیاندە کونسوڵخانەی گشتیی هیندستان لە شاری هەولێر و تەواوی حکومەت و گەلی هیندستان.
هاوکات پارێزگاری هەولێر، لە پهڕاوی سهرهخۆشی و بیرهوهری کونسوڵخانەی گشتیی هیندستاندا، پەیامى یادکردنەوە و سەرەخۆشى بۆ گەلى هیندستان واژۆکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانهومان سینگ لە 26ـی ئەیلوولی 1932 لە گوندێک بە ناوی "گاه" لە ووڵاتی ئێستای پاکستان لەدایک بووە، لە ساڵی 2004 تا 2014 سەرۆکوەزیرانی هێندستان بووە، بەڵام شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن ماوەی سەرۆکایەتییەکەی وەک وەزیری دارایی لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا زۆرترین بەرچاوی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






