گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، بەغدا هەر جارە و بە بیانوویێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات یان هەر ناینێرێت. بۆ سێ مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ئەمساڵ هیچ مانگێک لە کاتێکی دیاریکراو بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی هەر خاڵێک بووبێت یان نەبوبێت، ئەوان هەر دوایان خستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە پارەیەی مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی پێی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بڕی 996 ملیار دینارە.
ژمارەکان وا دەڵێن: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی کورتهێنان و ناردنی ئەو پارانەی بەغدا بۆ مانگەکانی 10 و 11 کە ئێستا ناردوویەتی، ئەوەشی کە نەیناردووە بەم جۆرە دەخاتەڕوو:
- بۆ مووچەی مانگی 10 ئەو پارەیەی پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە 996 ملیار دینارە، بەغدا 761 ملیار دیناری ناردووە، ئەو کورتهێنانەی دروستبووە 235 ملیار دینارە.
- بۆ مووچەی مانگی 11 حکومەتی هەرێمی کوردستان دیسان پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا بۆ ئەو مانگە کەمتریشی ناردووە کە تەنیا 631 ملیار دینارە، ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، بڕی 365 ملیار دینارە.
- بۆ مانگی 12، بەغدا هێشتان یەک دیناری نەناردووە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان 996 ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە.
ئەگەر کورتهێنانی هەردوو مانگەکانی 10و 11 کۆبکەینەوە، بەغدا بۆ ئەو دوو مانگە بەیەکەوە 600 ملیار دیناری کەمتر ناردووە.
ئەمەش بزانە: مووچەی مانگی 10 دابەشکراوە، ئێستا ئەو کورتهێنانەی هەیە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـیە، ئەو پارەیەی لای بەغدایە و پێویستە بینێرێت تریلیۆنێک و 596 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
2 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات