
دیمەنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماری ئەمساڵی ڕێژەی لەدایکبووان ئاشکرا دەکات کە هەزار و 573 منداڵ لە دایکبوون. هاوکات لەو ڕێژەیەدا 780 کوڕ و 793 کچن.
وێنە گەورەکە: ئاماری ساڵانەی نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە بۆ ساڵی 2024 نیشان دەدات کە کۆی گشتی سەردانیکەران گەیشتۆتە 25 هەزار و 677 کەس، لەم ژمارەیەدا شەش هەزار و 192 نەخۆش لە قاوشەکانی نەخۆشخانە داخڵکراون. هەروەها هەزار و 72 کەس لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەڵەبجەوە هاتوون و دوو هەزار و 537 دایکی دووگیانیش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
لێدوان فەرمی: د. ئاراس حەمەسەعید. جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون لەهەڵەبجە، بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە ماوەی ساڵی 2024دا کۆی گشتی هەزار و 573 منداڵ لە دایکبوون کە لەو ڕێژەیەدا 780 کوڕ و 793 کچن.
- لە ڕووی جۆری لەدایکبوونەوە، 845 منداڵ بە شێوازی سروشتی لەدایکبوون کە 415 کوڕ و 430 کچن.
- 728 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون کە 365 کوڕ و 363 کچن.
بۆچی گرنگە: ئەم ئامارانە پیشانی دەدەن کە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شاری هەڵەبجە لە پێشکەوتندان و متمانەی هاووڵاتییان بە سیستەمی تەندروستی ناوچەکە بەرزە، ئەمەش لە ڕێژەی بەرزی سەردانیکەران و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنووری هەڵەبجەوە دێن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بە ڕوونی دەردەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






