ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیە ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 28 شوبات

ژمارەیەک قوتابی سەرەتایی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ساڵنامەی نوێی تاقیكردنەوەكانی بۆ ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیە.
وێنە گەورەکە: بە هۆکاری ئەوەی کە لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە،گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیە لە دوای 09-01-2024، خوێندن دەستیپێکرد، هەر بەمهۆیەوە ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان لەو ناوچانە پەسەندکرا.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەکێدا کە واژۆی بەڕێوەبەرەکانی پەروەردەکانی ، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و کۆیەی لەسەرە هاتووە، بۆ ئەو ناوەندانەی کە لە دوای 09-01-2024، دەستیان بە خوێندن کردووە و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ ئەوەی زۆرترین ڕۆژ وانە بخوێنرێت بەم ڕۆژ و ڕێککەوتە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن:
1- بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە پۆلی (4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی) تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز لە (20) نمرە لە ڕێککەوتی (06-03-2024) دەستپێدەکات و لە ڕێککەوتی (19-03-2024) کۆتایی دێت.
2- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی (4ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی) جگە لە پۆلی (9)ـی بنەڕەتی لە ڕێککەوتی (19-05-2024) سێشەممە، تاوەکو (30-05- 2024) شەممە، لەسەر (60) نمرە دەکرێت.
3- پێویستە لە ماوەی (09-01-2024 تاوەکو 19- 05- 2024) دوو هەڵسەگاندن لەلایەن مامۆستایەنەوە دەکرێت، هەریەکەیان لەسەر (10) نمرە بێت.
4- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلی (9)ـی بنەڕەتی لەسەر (60) نمرە لە ڕێککەوتی (21-04-2024) دەستپێدەکات و لە ڕێککەوتی (30-04-2024) کۆتایی دێت.
5- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلی (12) ئامادەیی لە ڕێککەوتی (28-04-2024) دەستپێدەکات و لە ڕێککەوتی (06-05- 2024) کۆتایی دێت.
6- هەڵسەگاندنی کۆتایی وەرز بۆ بازنەی یەکەم لە ڕێککەوتی (14-15-16/05/2024) دەکرێت.
7- ئەو ناوەندانەی کە پۆلی (9)ـی بنەڕەتیان هەیە پێویستە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی (05-05-2024) نمرە بە ڕێژەی %40 داخڵ بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا گرفتێكی كرێكارانی عەلوەی هەولێر چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ كرێكاران دەنێرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان داوای ڕاگرتنی گرژییەکانی ریفی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن