
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئاسانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی جیهان بەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جووتیاران، ساڵانە سەدان تۆن سەوزە و میوە زیاتر لە 11 هەزار کیلۆمەتر لە هەولێرەوە بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری پەرەی بە سێکتەری کشتوکاڵی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان داوە، کۆڕبەند و فێستیڤاڵە جیهانییەکانی قۆستووەتەوە بۆ دۆزینەوە بازاڕێک بۆ بەرهەمی جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ساڵی 2024 نزیکەی هەشت هەزار تۆن پەتاتە و ژمارەیەک بەرهەمی کشتوکاڵی دیکەی جووتیاران ڕەوانەی سێ وڵاتی ئاسیا و دوو وڵاتی دیکەی ئەفریقا کراون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی سنووری هەولێر کە پەتاتە، هەنار، قۆخ، ترێ، باینجان، هەنجیر، کاڵەک، شووتی و چەند بەرهەمێکی دیکە دەگرێتەوە، ئەمساڵ هەزار تۆن بۆ سعوودیە، حەوت هەزار تۆن بۆ ئیمارات، 300 تۆن بۆ سووریا، باشووری ئەفریقا و لیبیریا 100 تۆن بەرهەمیان بۆ هەناردە کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن لەنێوان هەردوو پارێزگاری هەولێر و زنجان واژۆ دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامالا هاریس ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ترەمپ دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
زەوی بە فەرمانبەرانی کۆچکردوو دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بە ئەگەری 99%