
یەکێک لەو زۆنکاوانەی کە ئەو جۆرە ماسییەی تێدا دەژیت
ئاڤا نیوز
جۆرە ماسییەک لە ڕووبار و دەریاچەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاوو زیادی کردووە و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، "کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە و سامانی ماسیی وڵاتەکە دەبێت".
وێنە گەورەکە: ماسییەکە ناوی ڕاستەقینەی تیلاپیایە و بە 'شانە' ناسراوە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە زوو زیاد دەکات و لە ژینگە سەختەکاندا توانای ژیانی هەیە و ماوەیەکە ژمارەیان بە شێوی بەرچاو لە ئاوەکانی عێراق زیادیکردووە بە گوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵ بە تایبەتی لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق و پارێزگای زیقار زیاتر بەربڵاون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: ماسیی تیلاپیا(شانە) هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر سیستەمی ژینگەیی و ماسییە خۆماڵییەکانی وەکو قاوەیی (بونی)، کارب و شەبووت، هاوکات وەزارەتەکە ڕوونیشیکردووە، هیچ پلانێک لە ئارادا نییە بۆ پاککردنەوەی ڕوووبارەکان و لەناوبردنی ئەو جۆرە ماسییە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ماسی تیلاپیا ماسییە بچووکەکان دەخوات و خاکی ژێر ئاو تێکدەدات لە گەڕان بەدوای خۆراک، دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی ئەمەش مەترسییە بۆ ماسییەکانی دیکە و هەڕەشەیە بۆ سەر ژینگە، تەنانەت زیانی تەندروستی هەیە و بۆ خواردن، تامیشی وەکو جۆرەکانی دیکەی ماسی خۆش و بەچێژ نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش






