ئاڤا نیوز
دوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکان و دەربڕینی خۆشی و شادی لە لایەن هاونیشتمانیان و گەشتیاران بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی ساڵی 2025، 1227 کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی پارێزگای هەولێر، ماندونەناسانە شاری هەولێریان پاکردەوە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێریش لەم بارەیەوە دەڵێت: لەمساڵدا دوای ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ زبڵ و خاشاکی کەمترمان کۆکردۆتەوەوە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنها دوای ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ، لە تەواوی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3 هەزار و 650 تۆن خۆڵ و خاشاک و پاشماوە کۆکراوەتەوە:
بە تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 2000 تۆن پاشماوە کۆکراوەتەوە.
لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 1000 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە.
لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە 650 تۆن پاشماوەی خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: هەرچی خۆڵ و خاشاک و پاشماوە هەیە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی 600 ئامێرەوە ڕۆژانە کۆدەکرێتەوە و دەهێندرێتە دەبرێتە زبڵخانەی کانی قڕژاڵەیە، دواتر بە شێوەیەکی زانستی پاشماوەکان ژێر خاک دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش





