ئاڤا نیوز
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیەی بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک خەرج بکرێت و لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا پارەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا پارەی کارمەندان بەهۆی ڕێکاری هونەرییەوە خەرجنەکراوە، سەرەڕای گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارەکان لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن بە ئاڤای گوت، "کۆمیسیۆن نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە و چەکەکانیش ئامادەن، بەڵام تاوەکو ئێستا گواستنەوەکە جێبەجێ نەکراوە، هەفتەی داهاتوو پارەکە دەگات و ڕێککارەکانی دابەشکردنی دەست پێدەکەن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن، دوای گەیشتنی پارەکە 15 بۆ 20 ڕۆژی دەوێت بۆ دابەشکردنی پارەکە بەسەر کارمەندان، چونکە ئەگەر دهۆک بە نموونە وەربگیرێت کە نۆ هەزار کارمەندی هەبووە دەبێت نۆ هەزار چەک دروست بکرێت و بڕی پارەکە دوو ملیار دینارە بەسەر 10 بانکدا دابەش بکرێت و ڕۆتیناتی گواستنەوە و دابەشکردنی لیستی کارمەندەکان بۆ سەر بانکەکان کاتی زۆری دەوێت.
ئەمەش بزانە: كۆمیسیۆن 150 هەزار دینار بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکات کە کارمەندی حکومەتن، 250 هەزار دینار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






