لە خوورماتوو چەکدارێکی داعش بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەیەک دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کانوونی دووەم

چەند کارمەندێکی ئاسایشی نیشتیمانی سەر بە دەزگای هەواڵگریی عێراق
ئاڤا نیوز
چەكدارێكی داعش لە شارۆچکەی خوورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرا، کە پلانی داڕشتبوو لەڕێگای بۆمبی چێنراو تەقینەوەیەک لە شارۆچکەکە ئەنجامبدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردەوە، چەکدارێکی داعشیان لە خوورماتوو دەستگیرکردووە کە بۆمبێکی چێنراوی لە گۆڕستانێک شاردووەتەوە بۆئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی بەهۆیەوە لە شارۆچکەکە ئەنجامبدات.
زانیاریی زیاتر: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بەپێی زانیارییەكان بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەكان، تۆمەتبارەکە سەر بە 'ویلایەتی كەركووك'ـی پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بووە و لە ماوەی ڕابردوودا ماددەی تەقەمەنی و كەلوپەلی لۆجستی بۆ تیرۆرستان دابینكردووە، هەروەها لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بیری توندڕەویی بڵاوكردووەتەوە و پاڵپشتی لە داعش كردووە.
ڕاشیانگەیاندووە، دوای دەستگیركردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، چەکدارە دەستگیرکراوەکە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، كە نیازی هەبووە تەقینەوەیەك لە شارۆچكەی خوورماتوو ئەنجامبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






