
وێنەی شەمسەدین جەبار و شاری نیو ئۆرلیانز
ئاڤا نیوز
ئێف بی ئای پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە هێرشەکەی نیو ئۆرلیانز بە هاوکاریی لەگەڵ کەسانی دیکە ئەنجام درابێت.
وێنە گەورەکە: لە شەوی سەری ساڵدا بارهەڵگرێک لە شەقامی بۆڕبۆن لە شاری نیوئۆرلیانزی ئەمریکا خۆی دەکات بەناو کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی کە بۆ ساڵی نوێ ڕێکخرابوو، لە ئاکامدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 30 کەس بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا، ئێف بی ئای، ڕایگەیاند: شەمسەدین جەبار، هێرشکەرەکەی شەوی سەری ساڵ کە لە شاری نیو ئۆرلیانز 14 کەسی کوشت، بە تەنیایی ئەم کارەی کردووە و لە داعشەوە ئیلهامی وەرگرتووە.
زانیاریی زیاتر: هێرشکارەکە چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی هێرشەکە ئەنجام بدات و بە ئۆتۆمبێل خەڵکی مەدەنی بشێلێت، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و تیایاندا پشتیووانی لە داعش کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەمسەدین جەبار، تەمەن 42 ساڵان کە پێشتر لە ڕیزەکانی سوپای ئەمریکا خزمەتی کردووە، لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە





