
مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن
ئاڤا نیوز
ڕۆژە یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت و بەشێک لە مووچەخۆرانیش لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، حکومەت بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن و تا ئێستا پڕۆسەکە بە سەرکەوتووانە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، 219 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 37 هەزار و 500 پێشمەرگە، هاوکات 181 هەزار و 830 فەرمانبەری مەدەنی کە 65 هەزار و 350یان مامۆستان، لەڕێگەی هەژمارەکەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 550 ئامێری ATM لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دانراون، هاوکات 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆژەکە تۆمارکردووە و 350 هەزار کارت دابەشکراون.
ئەمەش بزانە: فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە کە خاوەنی هەژمار منن، دەتوانن پێش وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکەیان مووچەکانیان لەڕێگەی هەژمارەکەوە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






