
هاونیشتمانییەک لە کاتی خوێن بەخشین لە بانکی خوێن لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێن لە هەولێر ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووە و 72 هەزار یەكەی خوێن لە بەڕێوەبەرایەتییەكە وەرگیراوە و ژمارەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە.
لێدوانی فەرمی: هاوكار جەلال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێن لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دڵخۆشكەرن، چوار ژمارەی پێوانەیی تێدایە یەكەمیان ئەوەیە كە لە ماوەی ساڵی 2024، 72 هەزار یەكەی خوێن وەرگیراوە، ئەمەش ژمارەیەكی مێژووییە و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نموونەی نەبووە.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵای ڕابردوو بانكی خوێنی هەولێر بانگەوازی بۆ وەرگرتنی خوێن دەكرد و داوای لە بەخشەران دەكرد بچن خوێن بدەن، بەڵام چوار ساڵە بەڕێوەبەرایەتییەكە هیچ بانگەوازێكی نەكردووە و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كە خاوەنی یەدەگێكی دەوڵەمەندە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ئاماری ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ساڵی 2024، %50ـی ئەو بڕە خوێنەی كە وەرگیراوە ئەو كەسانەن كە بە خواستی خۆیان خوێنیان بەخشیوە و %50ـەی دیكە ئەو كەسانە بوون كە لەبەرامبەر وەرگرتنی جۆرە خوێنێكی دیكە، خوێنیان بەخشیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە