وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ سووریا پێویستی بە ڕێککەوتنی نوێ هەیە
- بزنس
- 4 کانوونی دووەم

هەناردەکردنی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ سووریا پێویستی به واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ له نێوان حکومەتی هەردوو وڵاتدا هەیه.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا لەدوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، حکومەتی عێراق بڕیاریدا هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سووریا ڕابگرێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراقییەوە بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتی بەغدا بڕیاریداوە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سووریا دەستپێبکاتەوە بەپێی میکانیزمێکی نوێ کە رێکخراوتر و وردترە لەوەی پێشتر کاری پێدەکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوت ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە، بابەتی دەستپێکردەنەوە و هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ سووریا، دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەناردەکردنی نەوت لەنێوان وڵاتێک و وڵاتێکی دیکەدا پێویستی بە رێککەوتنێکی فەرمی و واژۆکراوی نێوان هەردوو وڵات هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش ئەوەی هەناردەکردنی بۆ سووریا ڕابگرێت، عێراق ڕۆژانە 33 هەزار بەرمیل نەوتی خاو و 120 هەزار تۆن نەوتی ڕەشی بۆ دیمەشق دابین دەکرد.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: وەستانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سووریا قەیرانی سووتەمەنی لەناو خاکی سووریادا خراپتر کردووە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی ئەمریکا بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی سووریادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






