
دابەشکردنی مووچەی مانگی 11
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش کە 'هەژماری من'یان هەیە زووتر مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتەکانی خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان دەستپێدەکات، هاوکات لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەواوی وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە کە خاوەنی 'هەژماری منن' و ژمارەیان 65 هەزار و 350 کەسە، مووچەکانیان پێش دەخرێت و بەر لە وادەی وەزارەتەکەیان دەتوانن مووچەکانیان لەڕێگەی ATM وەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە: لە ساڵی 2024 دا تەنها 10 مووچە بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراوە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن دینار، 10 ترلیۆن و 752 ملیار و 582 ملیۆن پارەی نارد و نزیکەی 824 ملیار دینار ماوە بنێردرێت کە شایستەی دارایی مووچەخۆرانە بۆ مانگی 12.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






