
دابەشکردنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کردووە، سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێریش لەمبارەیەوە دەڵێت 'پێشبینی دابەزینی زیاتری نرخەکەی دەکەین'.
وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو هەفتەیە نرخی بەنزین ڕووی لە دابەزین کردووە، لەم بارودۆخە خراپەی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، ئەم هەنگاوە بووەتە جێگەی خۆشحاڵی هاونیشتمانیان، بۆیە چاوەڕوانن نرخەکان زیاتر داببەزێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر، بۆ ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی بەنزینی نۆرماڵ بە کوالێتی باش 850 دینار تاوەکو 870 دینارە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە نرخەکە زیاتر دابببەزێت، چونکە داوامان کردووە ڕێگە بەهاوردەکردنی بەنزین بدرێت.
سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر گوتیشی: ئەو کۆمپانیایانەی بەنزین دابەش دەکەن، نرخیان کەمکردووەتەوە بۆیە دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر داوای پاڵپشتی لە پارێزگای هەولێر کردووە بۆ ڕێکخستنەوە و چاوەدێری دانان لەسەر نرخ و کوالێتی بەنزین هاوکاریان بن.
گۆشەیەکی دیکە: ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی 150 هەزار دینارە و پێشتر بە 175 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، هەروەها یەک بەرمیل گازوایلی کوالێتی بەرز بە 130 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






