
ئاڵای وڵاتانی ڕووسیا و ئەمریکا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
ئەمریکا و بەریتانیا ڕایانگەیاند سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا دەسەپێنن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند سزاکان کەرتی وزەی ڕووسیا بە ئامانج دەگرن و گەورە کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیاش و زیاتر لە 180 کەشتی ڕووسیا دەگرنەوە. ئەمەش لەبەر شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا.
زانیاریی زیاتر: دەرکردنی ئەم سزا نوێیانە لە کاتێکدایە کە تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ماوە و ڕۆژی 20ی کانوونی دووەم دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ پێشتر ڕایەگیاندبوو کە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ویستی ئەوەی هەیە لەگەڵیدا کۆببێتەوە و ئەویش ئامادەکاریی بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دەکات. ترەمپ چەند جارێک ئاماژەی بەوە داوە کە کار دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.
وردەکاریی سزاکان بەم شێوەیەیە:-
- سزا و ئابڵوقە بەسەر زیاتر لە 180 کەشتی نەوتگوێزەرەوە.
- سزای تەواوەتی بەسەر گازپڕۆمی ڕووسی.
- سزا بەسەر بازرگان و بەرپرسە ڕووسیەکان.
- سزای تەواوەتی بەسەر کۆمپانیای سورگوت نەفتەگازی ڕووسی.
- سزا بەسەر کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە ڕووسیا کە بیمەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان دەکەن.
- سزا بەسەر ئەو کەس و لایەنانی سەرقاڵی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی گازی سروشتی ڕووسیان.
- سزا بەسەر ئەو کەس و لایەنانەی ھەوڵی فراوانکردنی بەرھەمھێنانی نەوتی ڕووسیا دەدەن.
- سزا بەسەر ئەوانەی ھەوڵی پشتگیری لە پرۆژەی جەمسەری باکور دەدەن.
- سزا بەسەر ئەوانەی بەشدارن لە کەرتی کانزا و وەبەرھێنانی لە ڕووسیا.
- سزا بەسەر بەرپرسانی باڵای کۆمپانیای وزەی ئەتۆمی ڕۆستام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاگەیێنراوەکەدا ھاتووە؛ بەریتانیا ھاوڕایە لەگەڵمان لە سزاکان بۆ سەر کەرتی وزەی ڕووسیا و ھاوسۆزین لەگەڵ ئۆکراینا و پاڵپشتییان دەکەین لە بەرگریکردنیان لە زێدی خۆیان لەگەڵ ڕووسیا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە






