جەمال کۆچەر: تەیف سامی وتی هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی 12 نانێرم
- بزنس
- 11 کانوونی دووەم

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و پێی گوتوون "ئەو بڕەی بۆ مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دانراوە هەموویمان خەرجکردووە و هیچ بڕێک نەماوە بینێرین". دڵنیایشیدا لەوەی مووچەی ساڵی 2025ـی مووچەخۆران گەرەنتی کراوە.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:
- "تەیف سامی گوتی، سەقفێک دانراوە ناتوانین لەوە زیاتر خەرج بکەین، ئەو کورتهێنانەی هەبووە لەبەر ئەوەیە لە مانگەکانی پێشوو زیاتریان خەرجکردووە، ئەگینا ئێمە پارەی هەر 12 مانگی ساڵی 2024 ـمان خەرجکردووە."
- د.جەمال کۆچەر جەختی لەوەکردەوە کە بەگوێرەی گوتەکانی تەیف سامی بێت، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی 12ـی ساڵی 2024 نایەت، دابینکردنی مووچەی ساڵی 2025 گرەنتی کراوە.
لە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگی 12 بە ئاڤای گوت، "ئەگەر كەمێكیش دوابكەوێت، بەڵام مووچەی مانگی 12 دەدرێت و نابێت بەغدا مووچە بە كەموكوڕییەوە بنێرێت دەبێت تەواوكاری ئەو بڕەیە بنێرێت كە بۆ ئەو مانگە نێردراوە، دڵنیایی دەدەم كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نافەوتێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
30 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە