ڕێباز حەملان وەڵامی سوودانی سەبارەت بە ڕادەستکردنی 100%ـی داهاتی ناوخۆ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 12 کانوونی دووەم
ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
یەکێک لە بیانووە بەردەوامەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەسەر نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستنەکردنی 50%ـی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبووە 100%ـی داهات ڕادەست بکات، بەو مەرجەی سەرجەم شایستە داراییەکان دابین بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی 5ـی ساڵی 2024 شاندێکی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا و پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییان بە سوودانی گووتوە بەوەی هەرێمی کوردستان ئامادەیە 100%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات و هەناردەی نەوتیش دەست پێبکاتەوە کە خۆتان ڕاتانگرتووە، بەو مەرجەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەتەواوەتی خەرج بکات بە خەرجی بەکاربردن (تەشغیلی) و وەبەرهێنان (ئیستسماری)یشەوە، بەڵام سوودانی گوتوویەتی "ناتوانم ئەوە بکەم." چەند ڕۆژێک ئاڤا ئەو زانیارییەی ئاشکرا کرد و ئەمڕۆش رێباز حەملان بۆ ئاڤا زانیارییەکەی پشتڕاست کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات 07:00ی ئاڤا میدیا سەبارەت بە ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی گوتی، "سوودانی بە شاندی هەرێمی کوردستانی گوتووە بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی لە ئینفاقی فعلی هەیە، لە دەسەڵاتی مندا نییە بڕیار لە خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان بدەم و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ڕێککەوتووین لەسەر وەرگرتنی 50%ـی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهاری 2024 دوای سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات، لە بەرامبەردا ئەوانیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە