لە سلێمانی زیاتر لە 14 هەزار کەس لە "هەژماری من" فۆڕمیان پڕکردووەتەوە
- بزنس
- 12 کانوونی دووەم
سێ مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لەڕێگەی ئامێرەکانی هەژماری من
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 14 هەزار کەس لە سنووری سلێمانی لە پڕۆژەی هەژماری من فۆڕمیان پڕکردووەتەوە. تەنیا ئەمڕۆ
نزیکەی 250 کەس لە سلێمانی کارتیان وەرگرتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: تا دێت سنووری بەشداریکردن لە پڕۆژەی هەژماری من فراوانتر دەبێت، تا ئێستا لە کۆی 20 هەزار کەس کە فۆرمی بانکی بازرگیانییان بۆ سوودمەندبوون لە خزمەگوزارییەکان پڕکردووەتەوە، زیاتر لە 14 هەزاریان هی سنووری پارێزگای سلێمانین.
بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەربگرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی هەژماری من ناو و زانیاریی ئەو کەسانەی لەو هەنگاوە سوودمەند بوون بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێن نزیکەی 20 هەزار کەس لە هەموو کوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من فۆرمی وەرگرتنی کارتی بانکی بازرگانی عێراقیان پڕکردووەتەوە کە زیاتر لە 14 هەزاریان لە سنووری سلێمانین، ئەمڕۆ نزیکەی 250 کەس لە سلێمانی کارتیان وەرگرتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 700 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من مووچە وەردەگرن و ئێستا 219 هەزار مووچەخۆر لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەردەگرن، ئامانجەکە ئەوەیە ژمارەکە پێش کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران لە نێو ئەو پڕۆژەیە تۆماربکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






