نێچيرڤان بارزانى و موسەننا سامەڕائی ههموارکردنهوهی یاسای بودجه تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 13 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم
ئاڤا نیوز
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم کۆبووەوە و باسیان لە ههموارکردنهوهی یاسای بودجه و پێویستيی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممەوە سەردانی بەغدای کردووە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، گەڕێکی سەردانی بۆلای لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەستپێکردووە بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک چارەسەری گرفتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دۆخی سیاسیی وڵات و چۆنیهتیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانيان تاوتوێ كرد، بە شێوەیەک کە یارمەتيی سەقامگیريی عێراق بدات و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی كێشهکان پەرە پێبدات.
هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تیشکیان خسته سهر ههموارکردنهوهی یاسای بودجه و جەختیان لەسەر پێویستيی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە بەهێز بکات و گيانى دادپەروەری وهک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەرجەستە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە تهوهرێکی دیکهی كۆبوونهوهكهدا، باس لە دۆخی ناوچهكه کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی بهرپرسیاریهتیی هاوبهش و ههماههنگى و هاريكاريى ههموو هێز و لايهنه عێراقييهكان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى كردهوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





