دیمەنی ناو پۆڵ لە قوتابخانەیەکی کوردستان کە مامۆستایەک و ژمارەیەک قوتابی تێیدا ئامادەن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پتەوتركردنی پەیوەندیی نێوان قوتابخانە و بەخێوكاری قوتابیان، خزمەتگوزارییەكی نوێی دیجیتاڵی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری دیجیتاڵی "ئی-هەڵسەنگاندن"ی ڕاگەیاند، خزمەتگوزارییەکە بۆ یەکەمجارە لە کەرتی گشتیی لەبواری پەروەردەدا دەخرێتە کار و دەبێتە پردێکی پەیوەندیی نێوان کەسوکاری قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خزمەتگوزاری دیجیتاڵی "ئی-هەڵسەنگاندن" ئەپڵیکەیشنێکە، کە لەڕێگەیەوە دایک و باوک و کەسوکاری قوتابییان دەتوانن ئاگاداری هەموو چالاکییەکانی قوتابییەکانیان بن لە قوتابخانەکان، نمرە و تاقیکردنەوەکانیان، چالاکی رۆژانە و هەر بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار بە قوتابیان لە قوتابخانەدا، ئەپڵیکەیشنەکە دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان بەخێوکارانی قوتابی وئیدارەی مەکتەبەکان.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییە لەلایەن کەرتی حکومییەوە گرنگە، خزمەتگوزارییەکە بۆ هەمووانە و هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی دەتوانن سوود لە ئەپلیکەیشنەکە وەربگرن.
ئەمەش بزانە: خزمەتگوزاری دیجیتاڵی "ئی-هەڵسەنگاندن" بە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی و بادینی، زمانی عەرەبی، زمانەکانی تورکمانی و سریانی بەردەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






