
هاوڵاتییەک بەشەخۆراک وەردەگرێت وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاونیشتمانیان بۆ ساڵی نوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگی ڕەمەزانیش بەشەخۆراکی زیاتر بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان 10 بەشە خۆراک بە هاووڵاتیان لە تەواوی پارێزگا و ناوچە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێت، هاوکات بەشەخۆراكی سەبەتەی 10ـەیەم بۆ ساڵی 2024 کە پێكهاتووە لە ڕۆنی زەیت، شەكر، برنج، نیسک، دۆشاوی تەماتە، نۆک، ئارینۆک دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، گەنمی پێویست لە سایلۆکان وەرگیراوە و دابەشکردنی ئارد بەسەر هاونیشتمانیاندا بۆ مانگی یەک دەستیپێکردووە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ساڵی نوێ دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی هەموو ساڵێک، بەشەخۆراکی زیاتر بە هاووڵاتیان دراوە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەمساڵیش بەشەخۆراکی زیاتربدرێت، ساڵی ڕابردووش مەعکەڕۆنی، شەعرییە، ئاردی سفر، نیسک و نۆک دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت