
ئاگربەستی غەززە لە ڕۆژانی دهاتوودا جێبەجێ دەکرێت، گرافیک: بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و گۆڕینەوەی دیلەکان ڕێککەوتن، لە چەند کاتژمێری دهاتوودا ڕادەگەیێنرێ و لە ڕۆژانی دهاتوودا جێبەجێ دەکرێت. شەڕ ڕادەگیرێ و بەرامبەر هەر سەربازێکی ئیسرائیل 50 فەڵەستینی و، بەرامبەر هەر بارمتەیەکیی ئیسرائیلیش 33 هاووڵاتی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و سێ مانگە شەڕ لە غەززە هەڵگیرساوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر دوای چەندین مانگ گفتوگۆ حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ دەخایەنێت.
قۆناغی یەکەم: ڕێککەوتنەکە پێی دەگوترێت "قۆناغی مرۆیی"، چاوەڕوان دەکرێت 33 دەستگیرکراوی ئیسرائیلی زیندوو و مردوو ئازاد بکرێن، ژن و بەتەمەن و نەخۆش لەخۆ دەگرێت، لەبەرامبەر ئەوەشدا سوپای ئیسرائیل لە زۆربەی ناوچەکانی غەززە دەکشێتەوە.
ئازادکردنی یەکەم پۆلی زیندانیانی ئیسرائیلی له قۆناغی یەکەمدا له ڕۆژی حەوتەمی ئاگربەست دەبێت، لە بەرامبەر هەر سەربازێکی ئیسرائیلی، 50 دەستگیرکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن کە 30 کەسیان بە زیندانی هەتاهەتایی و 20 یان بە زیندانی درێژخایەن سزادراون.
بۆ هەر بارمتەیەکی مرۆیی، واتە بەرامبەر هە ژنێک یان بەساڵاچووێکی ئیسرائیلی، 30 دەستگیرکراوی فەڵەستینی لە چین و توێژە جۆراوجۆرەکان، لەوانە مێردمنداڵ، نەخۆش و ژن ئازاد دەکرێن.
قۆناغی دووەم: 16 ڕۆژ دوای دەستپێکردنی ئاگربەست دەستپێدەکات، تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنێکی گشتگیر بۆ سەرجەم زیندانییەکان لە غەززە و ئازادکردنی ئەو گەنج و سەربازانەی ماونەتەوە. مەرجە ڕێککەوتن لەسەر قۆناغی دووەم تاوەکو پێنج هەفتە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بکرێت.
قۆناغی سێیەم: ڕێکخستن و پلانی درێژخایەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەگرێتەوە. کەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ گفتوگۆی خێرا لەگەڵ شاندی ئیسرائیل لە قەتەر و هاوکات سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان دەکات.
کەناڵی 12٢ی ئیسرائیلیش بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئیسرائیل سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ پەسەندکردنی ئاگربەست، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت جێبەجێکردنی ئاگربەست و ڕێککەوتنەکە بکەوێتە یەکشەممەی داهاتوو.
سەرچاوەیەکی فەلەستینیشیش بە کەناڵی کان-ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، پێدەچێت تا سبەی پێنجشەممە ئاگربەست واژۆ بکرێت و لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژدا جێبەجێ بکرێت.
لەلایەکی دیکە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس نەکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





