40 خێزانی سنووری پشدەر داوای دامەزراندنی سەنتەرێکی ئۆتیزم دەکەن
- کوردستان
- 15 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
40 خێزانی سنووری پشدەر لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای دامەزراندنی سەنتەرێکی ئۆتیزم دەکەن و دەڵێن لە دۆخێکی سەختداین.
چیرۆکی سەرەکی: 40 خێزانی سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە ڕێگەی ئاڤاوە داوادەکەن دەنگیان بگەیێنرێت و سەنتەرێکی ئۆتیزمیان بۆ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی لەم سەنتەرەدا خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتیی و ڕاهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووانى ئۆتیزم و بنەماڵەکانیان بکرێت.
داواکاری ئەو خێزانانە بەمشێوەیە:
نزیکەی 38 بۆ 40 منداڵی ئۆتیزم لەسنووری پشدەر هەن، بەڵام یەک سەنتەر لەناوچەکەیان تایبەت بەمنداڵانی ئۆتیزم نییە، نە حوکمی و نە ئەهلی، وەک خۆیان ئەڵێن ئەمە دۆخێکی زۆر سەختی بۆ منداڵەکانمان و خێزانەکان دروستکردووە، ئەو داواکارییەمان بگەیێنن تاوەکو ئاوڕێک لە حاڵی پەرێشانمان بدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شەماڵ عەباس، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی ڕاپەرین بە ئاڤای ڕاگەیاند: ماوەی ساڵێکە هەوڵەکانمان دەست پێکردووە، بەشی خوارەوەی باڵەخانەی سەنتەری پاراستن و گەشەپێدانی منداڵانی قەڵادزێمان ئامادەکردووە، دواتر لە ڕێگەی ئەندازیارانی بەشی هونەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینەوە دەرخستەی بۆکراوە.
- تێچووەکەی زیاتر لە 70 ملیۆن دینارە و ڕەوانەی وەزارەتی داراییمان کردووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و خەرجکردنی پارەکەی هەنگاوە کردەییەکان دەست پێدەکەین، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە یەک وەڵامی ئەرێنیمان پێنەگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا لەسەر داوای ئەو خێزانانە پەیوەندی بە دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە کرد، لەوبارەیەوە مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگاکە و بە پێشوازییەکی گەرمەوە و لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە مژدەی ئەوەی دا کە لیژنەیەک ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوونی ڕژد لەسەر ئەو بابەتە بکەن و دوای دیراسەکردنی دۆخەکە ئەوەی پێیان بکرێت، بۆیان جێبەجێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





