
دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی - فۆتۆ (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو ڕۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر (19%)ی پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی داوە، بڕیاریشە نەوتەکە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت.
زانیاری زیاتر: هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراق هەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بڕیاردراوە 50 ملیۆن لیتر بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، ڕەزامەندی وەزیری نەوتی عێراقیان وەرگرتووە لەسەر نرخی نەوت کە 250 دینار بۆ هەر لیترێک وەربگیرێت، چونکە ئەوان داوای 500 دینار بۆ هەر لیترێک دەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە بنێردرێت، 32% بۆ پارێزگای هەولێر، 18% بۆ پارێزگای دهۆک، 50% بۆ هەر یەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش