باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک لەنێویاندا هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەرۆکی لیژنەی داراییش ڕایگەیاند، ئەم هەموارکردنە خاڵی دەستپێکە بەرەو بوونیادنانی پەیوەندییەکی یاسایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی سامانی نەوتدا.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێش کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ڕایگەیاند:
- لیژنەی دارایی لە گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە هەنگاوی گەورەی ناوە، پەرۆشی ئەوەین بە شێوەیەک بێت کە جێبەجێکردنی و پابەندبوونی پێی مسۆگەر بکرێت.
- ئەم هەموارکردنە خاڵی دەستپێکە بەرەو بوونیادنانی پەیوەندییەکی یاسایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی سامانی نەوتدا.
- ئامانجمان لە پەسەندکردنی ئەم هەموارکردنە ئەوەیە کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بخەینە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی.
- پەرۆشی ئەوەین بڕگەی یاسایی پابەندکەر دابنێین بۆ چارەسەرکردنی پرسی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە 19-1-2025ـی پەرلەمانی عێراق بڕگەکانی دانیشتنەکە بریتین لە:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی.
دووەم: دەنگدان لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای بودجە.
سێیەم: دەنگدان لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنان.
چوارەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق.
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلەی زانستی.
شەشەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ڕێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان.
حەوتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی دەستە گشتییەکان بۆ چاودێری تەرخانکراوەکانی داهاتەکانی فیدراڵی.
هەشتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی کەمینەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 چرکە لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
26 چرکە لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات