گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان ئەمشەو دەگاتە بەغدا و سبەی لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە، لیستی مووچەی مانگی یەک لەگەڵ خۆیان دەبەن و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن، چارەنووسی مووچەی مانگی دوانزەش یەکلایی دەکەنەوە.
زانیاریی تایبەت: شاندەکە لە دوو تیم پێکهاتووە:
یەکەم: تیمی سیاسی کە پێکدێت لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەعات هەشتی ئەمشەو تیکتیان بڕیوە و بە فڕۆکە لە هەولێرەوە دەچنە بەغدا.
دووەم: تیمی تەکنیکی کە هەر لەگەڵ ئەوانە، پێکدێت لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، عەبدوڵڵا ڕەمەزان، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون. هاوکات ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکە سبەی دووشەممە دەکرێت، شاندی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، کە تاوەکو ئێستا دیارنییە چۆن دەنێردرێت. هەروەها وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەکی بە ئەلیکترۆنی ئامادە کردووە، لە بەغدا پێیان وتوون پێویستە لەگەڵ خۆیان لیستەکەیان پێبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە، ویستوویانە بە بەڵگە و ژمارە و داتا وەڵامی دوایین ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بدەنەوە، بەڵام بەهۆی چوونی شاندی کوردستان بۆ بەغدا، پێیان باش نەبووە بڵاو بکرێتەوە و وتوویانە ئەم هەموو وەڵام و وەڵامکارییە دۆخەکە ئاڵۆزتر ئەکات، ئێمە نیەتمان ڕێککەوتن و پارێزگاریکردنە لە مافی خەڵک.
باکگراوند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق دوایین ڕوونکردنەوەی لەبارەی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان و تێبینییەکانی لەسەر لیستی مووچە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نەبوونی ژمارەی وەزیفی، دووبارەبوونەوەی ناو و دیارینەکردنی ناونیشانی فەرمانبەری، دیارترین کێشەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بوون بۆ ساڵی 2024، بەوهۆیەش هەموو مانگێک دەیان ملیار دیناری لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بیرلێدان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت