
دراوی عێراق
ئاڤا نیوز
ئێوارەى ئەمڕۆ لە تەواوی عێراق نووسینگەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران مانیان گرت، بەمەش لە عێراق کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانبەرانی عێراق مووچە لەڕێگەی کارتی بانکی وەردەگرن، بەهۆی کەمی نووسینگە و ئەی تی ئێمەکانی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین، نووسینگەکانی حەواڵە ئەو ڕۆڵە دەگێڕن و ئامێری ڕاکێشانی پارەیان داناوە، ئێستاش لە بڕیارێکی بانکی ناوەندی ناڕازین بۆ مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوێنەرایەتی نووسینگەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگەوە مانگرتنی سەرتاسەری لە دژی لێدوانەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕادەگەیێنن تا کاتێکی نادیار، هاوکات نووسینگەکان داوا دەکەن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە مۆڵەتی فەرمیان پێبدرێت.
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکەیان، مووچە و شایستەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دابەش ناکەن، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و مافەکانیان جێگیر دەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ئەگەری داخستنی نووسینگەکان، فەرمانبەران دەبێت بچنە لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەمەش فشارێکی زۆر لەسەر ئەو لقانە دروست دەبێت و ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بانکی ناوەندی داوای کردووە مۆڵەتی نووسینگەکان بگۆڕدرێت بۆ کۆمپانیا، بەو پێیەش هەر نووسینگەیەک دەبێت 250 ملیۆن دینار لەلای حکومەت وەک گەرەنتی دابنێت، ئەمەش باری نووسینگەکانی قورس دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






