
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران لە کۆبوونەوەدان.
وێنە گەورەکە: كێشەكانی ساڵی ڕابردووی نێوان هەولێر و بەغدا كەڵەكە بوون، هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر هەبوون لەبارەی مووچە تایبەت بوون بە ساڵی 2024، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت، بەتایبەت ئێستا کێشە بۆ مووچەی مانگی یەک دروست بووە و هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی چوونی شاندی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا لەبارەی هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا ئەوەی بڵاو کردبووەوە کە شاندەکەی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی کۆ دەبنەوە، شاندەکەش پێکدێن لە دوو تیم:
یەکەم: تیمی سیاسی کە پێکدێت لە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
دووەم: تیمی تەکنیکی کە هەر لەگەڵ ئەوانە، پێکدێت لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، عەبدوڵڵا ڕەمەزان، بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات