هێمن لهۆنی: کۆڕبەندی داڤۆس بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان هاوکار دەبێت
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم
هێمن لهۆنی، ڕاوێژکار و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندیییەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ماڵی کورد لە داڤۆس
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا دەکات و ماڵی کوردیش پانێل و کۆبوونەوەی تایبەت ڕێک دەخات.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە سەرۆک، سەرکردە و سەرمایەدارانی جیهانی بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگەچارە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو ڕێک دەخرێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندەکەدا چاوی بە سەرۆک و سەرکردە دیارەکانی جیهان دەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، ڕاوێژکار و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەریی و پەیوەندیییەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ماڵی کورد لە داڤۆس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمساڵ لە کۆڕبەندەکە گفتوگۆ لەسەر ئاڵنگارییەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد دەکرێت، هاوکات قسە لەسەر هەماهەنگیی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکان دەکرێت لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماڵی کورد لە داڤۆسی سویسرا، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و سەرۆکە دیارەکانی وڵاتان دەبێت، هاوکات لە چوار ڕۆژ دا ماڵی کورد چەند چالاکی، پانێل و کۆبوونەوەی تایبەت ڕێک دەخات.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی ئامانجی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا کارکردنە لەسەر چۆنییەتی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی جیهانی بۆ هەرێمی کوردستان و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات کە دیدگای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە بۆ داهاتوو.
بۆچی گرنگە: ماڵی کوردستان لە داڤۆس، بە ئامانجی هاندانی هاوکاری و دروستکردنی گۆڕانی ئەرێنی كراوە دەبێت. ماڵەكە پابەندە بە فراوانكردنی تێگەیشتن، فرەڕوانگەیی و دۆزینەوەی ڕێچارە بۆ ئەو ئاستەنگانەی کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان، ناوچەکە و جیهان هەیە.
ئەمەش بزانە: چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی جیهان لە کۆڕبەندەکەدا بەشداری کارای هەیە، بەڵام لەم دوو ساڵەدا لە پاڵ شاندی سیاسیی، شاندێکی وەبەرهێنان دەچێتە داڤۆس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






