ماڵی کوردستان لە داڤۆس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 360 سەرکردە و 60 سەرۆکی وڵاتانی جیهان کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا دەستی پێکرد. هاوکات هەر ئەمڕۆ ماڵی کوردستان لە داڤۆس کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆڕبەندی داڤۆس لە ساڵی 1971 لەلایەن ئابووریناسێکی ئەڵمانی کلاوس شوابەوە دامەزراوە، وەک کۆڕبەندی بازرگانی ئەوروپی دەستیپێکرد، کە سەکۆیەک بوو بۆ گفتوگۆ لەنێوان سەرکردە سیاسی و بازرگانی و ئەکادیمییەکان، ئەمساڵ کۆڕبەندەکە لەژێر تەوەری "هاوکاری بۆ سەردەمێکی زیرەک"، بەڕێوەدەچێت و پێشوازی لە سێ هەزار بەشداربوو لە 130 وڵاتی جیهانەوە دەکات، لە نێویاندا هەزار و 600 بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کەسایەتیی بازرگانی، پێکەوە، تاوتوێی چارەسەری هەندێک لە ئاستەنگە هەرە دیارەکانی جیهان دەکەن، وەک ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەیرانی غەززە و سووریا تا گۆڕانی کەشوهەوا و دوای ئاگرکەوتنەوە وێرانکارەکەی کالیفۆرنیا.
لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، بەپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جارێکی دیکە دەکرێتەوە ماڵی کوردستان دەکرێتەوە، کۆمەڵێک میوان و شاندی عێراقی بە سەرپەرشتی سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین شاندی دیکە سەردانی ماڵی کوردستان دەکەن و چوار ڕۆژی پڕ لەچالاکی لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ یەکەم جار لە کۆڕی ئابووری جیهانی لە داڤۆس 2024 دامەزرا.
بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی ماڵی کوردییەوە،
- سەرۆکوەزیران دەیەوێت دەروازەیەک بکاتەوە بۆ نیشاندانی تواناکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان وەک ناوەندێک بۆ وەبەرهێنان و داهێنان، بۆ پەرەپێدانی دەرفەتەکان بۆ هاوبەشی جیهانی و گەشەی ئابووری.
- لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی 2025 لە داڤۆسی سویسرا، ڕۆژانە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان پێشوازی لە میوانان دەکات و دەرگا بۆ گفتوگۆی ئامانجدار و بەسوود و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ چارەی دەرفەت و ئاستەنگە ناوچەیی و جیهانییەكان كراوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






