لە تورکیا باڵەخایەک ئاگری گرت و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کانوونی دووەم

ئاگر کەوتنەوە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی سەنتەری کایاک لە ناوچەیەکی گەشتیاریی یاری خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یەکێک لە هۆتێلەکانی سەنتەری کایاک لە ناوچەیەکی گەشتیاریی یاری خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکەی شاری بۆڵوی تورکیا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانی لەدەستدا و 31ی دیکەیش برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئاگر لە نهۆمی چوارەمی ئەو هۆتێلەی کارتاڵکەی شاری بۆڵوی تورکیا کەوتووەتەوە و بەهۆی بەفربارینیشەوە تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی سەختتر دەتوانن بگەنە شوێنی ڕووداوە و ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 31ی دیکەش بریندرابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یاریلکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، سەرجەم تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەن و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری کەیاک لە کارتاڵکایە، ناوچەیەکی گەشتیاریی یاری خلیسکێنەی سەر بەفرە و خەڵکێکی زۆر بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر لە وەرزی بەفربارین سەردانی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە ڕۆژی دەنگدان بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات






