
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری تەیف سامی هەر فەرمانبەرێکی مەدەنی و سەربازی هەرێمی کوردستان ، ئەمساڵ خانەنشین بکرێت مووچەکەی هاوتای خانەنشینانی بەغدا دەکرێت و 12 مانگی پاداشتی خزمەت وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو دەستی بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کرد بەهۆیەوە زۆربەی خانەنشینانی مەدەنی سوودمەند بوون و مووچەیان زیادی کرد، بەڵام حکومەتی عێراق ئامادە نییە پارە زیادەکە خەرج بکات کە مانگانە زیاتر لە 55 ملیار دینارە.
زانیاریی تایبەت: مووچەی خانەنشینان و هاوتاکردنی مووچەیان تەوەرێکی سەرەکی دوایین کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزیری دارای عێراق بووە. تەیف سامی و شاندی عێراق وتوویانە ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن بە فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییەوە ئامادەن مووچەیان هاوتای عێراق بکەن و پاداشتی خزمەتیشیان پێبدەن بەم شێوەیە:
- ئەگەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت لە عێراق لەکاتی خانەنشینبوون 12 مووچەی بەیەکەوە پێدەدرێت، ئەگەر کەمتریش بێت شەش مووچەی پێدەدرێت.
- بۆ خانەنشینانی نوێ ئەو پارەیە دەدەن، بەڵام بۆ خانەنشینانی ساڵانی ڕابردوو، ئەو بڕە پارەیان پێنادرێت و دەبێت حکومەتی کوردستان خۆی چارەسەری بکات.
خاڵی نەرێنی: سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئاڤا گوتی: ئەگەر ڕێککەوتنی نوێش بکرێت هیچ گەرەنتییەک نییە مووچەکانی ئەمساڵیش بەتەواوی بدرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت. لەبارەی مووچە و پاداشتی خانەنشینانیش سەرچاوەکە دەڵێت: ئەم بەڵێنانەی شاندی عێراق تەنیا قسەیە و باوڕناکرێت جێبەجێی بکرێن، ئێستا قسە دەکەن و بڕیار دەدەن، بەڵام دواتر چەندین بیانووی بۆ دەهێنێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە