
هەڤاڵ ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز، باس لە کارە هونەرییەکانی دەکات و دەڵێت "فۆلکلۆری کوردی زۆر زەنگین و جۆراوجۆرە".
ئاڤا نیوز: بەر لە هەر شتێک دەمەوێت بپرسم جگە لە کاری هونەری سەرقاڵی چ کارێکی دیکەیت و لە کوێ ژیان دەکەیت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: ئێستا دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیام و سەرقاڵم بە کاری هونەرییەوە.
ئاڤا نیوز: جیلێکی نوێی هونەری ئێستا زۆر چالاکانە کار دەکەن، لایەنگر و دژبەریشیان هەیە تۆ وەک هەڤاڵ لە ئەدای هونەرییان رازیت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بێگومان زۆر دەنگی باش هەیە و شایەنی پشتگیرین..
ئاڤا نیوز: ئەگەر هونەرمەند نەبوویتایە چی کارێک لە کەسایەتی هەڤاڵ ئیبراهیمەوە نزیک بوو؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: نازانم چ کارێک لە کەسایەتی من دێت. بەڵام دەزانم هەر کارێک مرۆڤ بە دڵسۆزی بیکات تیایدا سەرکەوتوو دەبێت.
ئاڤا نیوز: گۆرانی وەرە قوربان یەکێک بوو لە بەرهەمە تایبەتەکانی هەڤاڵ ئیبراهیم، پێشوازی خەڵک بۆ ئەو بەرهەمە چۆن بوو؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بۆ ئەو کاتە کارێکی باش بوو ، سەرەڕای نەبوونی کۆمپانیای باشی هونەری و ئامێری تەکنیکی لەو کاتەدا، بەڵام بوێری گڕو تینی من بۆ ئەوکارە وای کرد بەرهەمێکی باشی لێ دروست ببێت.
ئاڤا نیوز: هونەر چی بە هەڤاڵ ئیبراهیم بەخشی و چی لێ سەندەوە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: هونەر ڕێز و خۆشەویستی خەڵکی بە من بەخشی و وای لێکردم چەند ببەخشم لە هونەردا بۆ خزمەتی بیسەرەکانم و هونەری کوردی کەم بێت.
ئاڤا نیوز: لەڕووی بواری بەرهەم هێنانی کاری کلیپ کوردستان لە چ ئاستێکدایە ؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بە گشتی باشە و کاری باش دەکرێت، بەڵام بێگومان حەزدەکەین کاری باشتر بکرێت.
ئاڤا نیوز: وەک هونەرمەندێکی کورد بەکار هێنانەوەی ئاوازی نەتەوەکانی دیکەلات ئاساییە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بەڵێ بەڵام گرنگە گۆرانیبێژ هەمیشە گۆرانی نوێ دروست بکات.
ئاڤا نیوز: تا چەند لە کارەکانتدا هەوڵدەدەیت ئاوازی فۆلکلۆری کوردی بپارێزیت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بەردەوام لەسەر ئەو بابەتە کاردەکەم و لێکۆڵینەوە دەکەم بۆ هەر بەرهەمێکم کە کاری لەسەر دەکەم چونکە فۆلکلۆری کوردی زۆر زەنگین و جۆراوجۆرە.
ئاڤا نیوز: بوونی ئامێری باشی تۆمارکردن بۆ هەر بەرهەمێکی هونەری لە چ ئاستێکدا دەبینیت، پێت وایە لەو ڕووەوە ستۆدیۆکان لە ئاستێکی باشدان؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: بێگومان بوونی ئامێری باش و پێشکەوتوو زۆر گرنگە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کوالێتیی میوزیک و گۆرانی وە ئێستا ستۆدیۆی باشی تۆمارکردن لە کوردستان هەیە.
ئاڤا نیوز: پەیامی هونەریت چییە بۆ ئاڤامیدیا و دەتانەوێ چۆن خزمەت بە هونەری کوردی و هونەرمەندان بکات لە وەرزی نوێدا؟
هەڤاڵ ئیبراهیم: هیوای سەرکەوتن بۆ ئاڤامیدیا دەخوازم، باوەڕم وایە بە دڵسۆزی کارەکانیان دەکەن بۆ خزمەت کردن بە هونەری کوردی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن