
هەواڵی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکیدا بۆردوومان کردنی مۆڵگەیەکی داعشی لە باشوری کەرکووک ڕاگەیاند، باس لەوەدەکات ژماریەک چەکدار کە لە نێو مۆڵگەکەدا بوون کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێرشە ئاسمانییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف 16 ە وە کراوەتە سەر مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی وادی شای باشوری کەرکووک.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هاتووە: لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵ گرییەکان شوێنی مۆڵگەکە دەست نیشان کراوەو بۆردوومان کراوە ، هەرچەندە ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی داعشی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت ژمارەیەک چەکدار کە لە نێو مۆڵگەکەدا بوون کوژراون و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لە نێو مۆڵگەکە حەشاریان دابوو لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا لەناوبراون.
بۆچی گرنگە: پێشووتر ئاڤا نیوز لە بەدواداچوونێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە چەکدارانی داعش لە هەوڵی خۆ ڕێکخستنەوەدان و جووڵەی ئەو چەکدارانە لە بۆشاییە ئەمنییەکانی سنوری کەرکوک زیادی کردووە.
باکگراوند: بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە درێژایی هەزار و 50 کیلۆمەتر لە خانەقینەوە درێژ دەبنەوە تا سنووری سووریا، چەکدارانی داعش ژمارەیەکی زۆر مۆڵگەیان لەو بۆشاییانەدا دروست کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





