ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوە دەکات، بەغدا بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک مەرجی هەیە.
وێنە گەورەکە: شاندێکی هەرێمی کوردستان کە لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتووە، بۆ پرسی مووچە و بودجە لە بەغدان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا ڕایگەیاند: ئەو شاندەی عێراق کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن، هاتوون بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە بکەن. ئەوان [ حکومەتی عێراق] کۆمەڵێک مەرجیان هەیە بۆ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران، یەکێک لە مەرجانە ئەوەیە بە دروستی لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە بکرێت.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، گوتیشی: بەغدا دەیەوێت بە دروستی بزانێت داهاتی مانگانەی هەرێمی کوردستان چەندە و نیوەی داهاتەکەی دەوێت، ئەمەش بە کردەیی ئاسان نییە، چونکە بایۆمەتری لە هەرێم تەواو نەکراوە و ناوی دووبارە ڕەنگە هەبێت.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی هەرێمی کوردستان، دەتوانن ڕێکاری یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی 12 بگرنەبەر، پێش ناردنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان، پێویستە هەوڵبدەن بڕە پارەیەک بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025 زیاد بکرێت، ئەمە ڕێگایەکی یاساییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانیی عێراق
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت