گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە دەیان هەزار فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەکرێن، بەڵام ڕەنگە پلەی 10 ساڵی ڕابردوویان بفەوتێت. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بەغدا بەزووترین کات مووچەی 6 بۆ 12 مانگیان بەیەکەوە پێبدات.
وێنە گەورەکە: خانەنشینکردنی فەرمانبەرانی نوێ سێ بۆ حەوت تەمەن دەگرێتەوە و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ژمارەیان 35 بۆ 37 هەزار کەس دەبێت. بەگشتی بۆ فەرمانبەرانبەرانی ئاسایی سێ تەمەن دەگرێتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ، بەڵام بۆ هەندێکی تریان شەش بۆ حەوت تەمەن دەگرێتەوە، بۆنموونە پرۆفیسۆر و مامۆستایانی زانکۆ و یاریدەدەرەکانیان.
گرفتی سەرەکی: ڕەنگە ئەو فەرمانبەرانە مافێکیان بفەوتێت ببن، ئەمەش بەهۆی ڕاگیرانی پلەبەرزکردنەوە لە ساڵی 2014ـەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا پلەی 10 ساڵی ڕابردوویان بۆ هەژمار دەکرێت یان نا؟
بەدواداچوونی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە پلەی ئێستایان خانەنشین دەبن. واتا پلەی 10 ساڵی ڕابردوویان بۆ هەژمار ناکرێت.
چارەسەر: سەرچاوەکەی ئاڤا وتی: تەنیا هیوایەک هەیە، ئەویش بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەربکرێت و کێشەکە چارەسەر بکرێت. ساڵی 2014 ەش گرفتێکی لەمشێوەیە هەبووە و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە چارەسەر کراوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، دوای ئامادەکردنی لیستی ئەو فەرمانبەرانە، بڕیارە لەلایەن وەزارەتی دارایی کوردستان لیستەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26ی مانگ، بخرێتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و داوا دەکرێت شایستەی خزمەت (ئیکرامە) یان پێبدرێت، کە بڕەکەی لە بەغدا دوو جۆرە، هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت 12مووچەی بەیەکەوە پێدەدرێت، کەمتر لە 25 ساڵیش شەش مووچەی پێدەدرێت.
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە کە ڕۆژی دووشەممە لە 20ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، تەیف سام بەڵێنی دابوو؛ بۆ خانەنشینانی نوێ، واتە ئەو فەرمانبەرانەی ئێستا خانەنشین دەبن، مووچەیان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و خۆیشیان ئیکرامیەیان پێبدەن. بەڵام نازانرێت بەڵێنەکە جێبەجێ دەکات یان نا؟!
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






