ئاڤا بە دواداچوون بۆ بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات
- بزنس
- 24 کانوونی دووەم
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا لەبارەی دامەزراندنی 500 کەس بۆ پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاری ئەو شارە ڕایدەگەیێنێت کە هێشتان ناوەکان نەگەڕاوەتەوە دیوانی پارێزگا، بەڵام لەوانەیە هەفتەی داهاتوو بگات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵی ڕابردوو دووجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لە هەردوو سەردانەکەی نۆ بڕیاری لەبەرژەوەندی خەڵکی هەڵەبجە دا، یەکێک لە بڕیارەکان دامەزراندنی 500 کەس بوو وەک میلاک.
لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس وەکو میلاک ڕاستە، بەڵام تا ئێستا ناوەکان نەگەیشتۆتە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و چاوەرێن کە لەوانەیە ڕۆژی یەکشەممە بگات، لە ئەگەری گەڕانەوەی ناوەکان ئێمە لە ڕێگەی پەیجی ڕەسمی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، سەرجەم ناوەکان بڵاودەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ئەنجوومەنی ڕاژە پێیان ڕاگەیاندووین ناوەکان تەواو کراوە و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ناوە دامەزراوەکان ئاراستەی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، لە نزیکترین کاتدا دەگاتە دیوانی پارێزگا و کارەکانی تەواو کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە