سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو كەسانەیە كە خانەنشینبوون دەیانگرێتە و لە ڕۆژانی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا ئەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە هەزاران فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەکرێن، بەگشتی فەرمانبەرانی ئاسایی سێ تەمەن دەگرێتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ.
لێدوانی فەرمی: سەردان حوسێن، سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تیمە تایبەتەكان بە شەو و ڕۆژ سەرقاڵن تاوەكو درەنگانی دوێنێ شەو ناوی 30 هەزار مووچەخۆر بۆ خانەنشینی تۆمار كراون، کە سەرجەمیان 37 هەزار کەسن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، هەرێمی كوردستان داوا لە بەغدا دەكات ناوی مامۆستایانی زانكۆ لە لیستەكە دەربهێنرێن و یاسای تازە نەیانگرێتەوە، لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین بكرێن نەوەک لە 60 ساڵی، بۆئەوەی بە جارێک تووشی ئەزمە نەبن و کێشە دروست نەبێت.
ئەمەش بزانە: هەولێر بەهۆی ئەوەی پایتەختە و سەرجەم وەزارەتەكان و سەرۆكایەتییەكان و ژمارەیەكی زۆر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و فەرمانگە لەم شارەن، لەو 37 هەزار مووچەخۆرە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





