وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی 13 گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک گەریلای پەکەکە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی 13 گەریلای پەکەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی گارە، مەتین و خواکورک لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. لە بەرامبەردا پەکەکە هەواڵەکەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئێکس، دیمەنێکی هێرشەکانی فرۆکە سەربازییەکانی تورکیای بۆ سەر مۆڵگە و پێگەکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بڵاوکردووەتەوە، نووسیویەتی"بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی گارە، مەتین و خواکورک، 13 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج.
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: ئەم ڕاگەیێنراوەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کاتیکدایە کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی فەرمی لە بەغدایە و بەپێی میدیاکانی تورکیا ئامانجی سەردانەکەی کاری هاوبەشە لەگەڵ عێراق بۆ " بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە".
ئەوەش بزانە: تاوەکو ئێستا میدیاکانی پەکەکە ئەوەی پشتراست نەکردووەتەوە و هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا