
ئاڤا نیوز
فیلمی "مرازی دڵ" نوێترین بەرهەمی دەرهێنەری کورد ئیبراهیم ئافشین حەقییە، چیرۆکی فیلمەکە باس لە دڵداری نێوان کچ و کوڕێک دەکات لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگە لە ئیستەنبووڵ نمایش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەهلول کوردی، ئەکتەری سەرەکی فیلمی "مرازی دڵ" لە لێدوانێکدا بە ئاڤا نیوزی گوت: لەساڵی 2017 ەوە لە تورکیا پەنابەرم، ئەو فیلمەی دەرمانهێناوە، چەند نمونەیەک لە کلتووری کۆنی کورد نیشان دەدەین، ڕەخنە لە خاڵە نەرێنییەکان دەگرین، جگە لەوەی تایبەتمەندی زمانی کوردیمان پاراستووە.
زانیاریی زیاتر: فیلمی "مرازی دڵ" بڕیارە بۆ یەکەم جار لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ لە شاری ئیستەنبووڵ نمایش بکرێت، پاشانیش لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئەکتەرانە کە یەکێک لەوان بەهلول کوردییە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن، کرێکاری دەکەن، زۆرجار بە داهاتی خۆیان فیلم و کورتە فیلم درووست دەکەن و تائێستا زیاتر لە 100 فیلم و کورتە فیلمیان درووستکردووە.
بۆچی گرنگە: ئەو کورتە فیلم و فیلمانەی ئەو ئەکتەرانە کاری لەسەر دەکەن بۆ گرنگیدان بە کلتووری کوردی و باس کردنی چیرۆکەکانی ژیانی گەلی کورد گرنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول