
ئاڵای عێراق و کێڵەگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت
ئاڤا نیوز
ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە و بە بەشداریی 400 کەسایەتی سیاسی، خاوەن کۆمپانیا و و گەورە شارەزای بواری وزە، لە بەغدا "کۆنگرەی عێراق بۆ وزە" بەڕێوەدەچێت، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش تەوەرێکی سەرەکی کۆنگرەکە دەبێت.
وێنە گەورەکە: عێراق لەڕووی یەدەگی نەوتییەوە پێنجەم دەوڵەمەنترین دەوڵەتی جیهانە و قەبارەی یەدەگی نەوتی بە 145 ملیار بەرمیل و یەدەگی غازی سروشتیشی بە زیاتر لە 126 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت، بەڵام ئەم کەرتە لەڕووی ژێرخانەوە ئاستەنگی لەپێشە و حکومەتی عێراق لەماوەی ڕابردوودا بۆ وەبەرهێنان لە وزە و پێشخستنی چارەسەرە بەردەوامەکان لەم بوارەدا، ژمارەیەک ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیا دیارەکانی جیهان واژۆکردووە کە دواهەمینیان لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پلاتفۆڕمی گەشەپێدانی عێراق کە ڕێکخەری کۆنگرەکەیە بڵاویکردەوە، کۆنگرەکە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە بەغدا سازدەکرێت و تیایدا زیاتر لە 400 سەرکردە، بڕیاربەدەست، خاوەنکار و شارەزای وزە کۆدەبنەوە و باس لە دیارترین چارەسەرەکان بۆ داهاتوویەکی پێشکەوتووی وزە لە عێراق دەکەن.
بەشێک لە میوانەکان:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق.
زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق.
محەممەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی.
زەید یاسری، سەرۆکی لقی عێراقی کۆمپانیای BP بەریتانی.
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد چونکار، بریکاری وەزارەتی وزەی تورکیا.
تەوەرەکانی کۆنگرەکە:
وەبەرهێنان لە وزەی پاک.
وزە و فرەجۆرکردنی ئابووری.
ڕێکخستنی داهاتووی وزە لە عێراق لەڕێگەی پترۆکیمیاییەکان و غازی سروشتییەوە.
کاریگەرییە ژینگییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا.
چاکسازیکردن لە کەرتی کارەبادا.
پڕکردنەوەی بۆشی نێوان هەولێر و بەغدا:
هەماهەنگییەکی کارای نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی وزەی عێراق گرنگە، لەم بڕگەیەدا سەرنج دەخرێتەسەر دەرفەت و ئاستەنگییەکانی بەردەم پڕکردنەوەی بۆشایی لە نێوان هەولێر و بەغدا لەبوارەکانی دابەشکردنی داهات و پڕۆژەکانی ژێرخان پێکەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چارەسەرە گونجاوەکان بۆ دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات و چارەسەری ناکۆکییەکان دەکرێت کە ڕێگرن لە بەردەم بەرەوپێشچوون و دەستپێشخەری بۆ کاری هاوبەش، هاوکات بوونی هەماهەنگی وادەکات عێراق بتوانێت وزەیەکی یەکگرتوو و بەردەوامی هەبێت کە بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق بە سوود دەشکێتەوە.
ئاسایشی وزە لە جیهانێکی گۆڕاودا.
ڕۆڵی عێراق لە دیاریکردنی نرخ لە بازاری نەوت و سیاسەتەکانی ئۆپیك پڵەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
189 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق تاوتوێی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق-ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمتیازاتی وەرگرتن لە زانکۆکانی عێراق بەشێک لە قوتابیان نائومێد دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا سەدان سەربازی لە بنکەی عەین ئەسەد دەکشێنێتەوە