بەغدا لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی چاودێریی تەندروستییەوە خراپترینە
- تەندروستی
- 28 کانوونی دووەم

ساتی چارەسەرکردنی نەخۆشێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکی ماڵپەڕی نۆمبیۆ، لە ڕووی چاودێریی تەندروستییەوە بەغدای پایتەختی عێراق خراپترین شاری جیهانە و لە کۆی 303 شاری جیهان کە پۆلێنبەندییەکەی بۆ کراوە، بەغدا 303ـینە.
چیرۆکی سەرەکی: کەرتی تەندروستی لە عێراق وەک هەر کەرتێکی دیکە قوربانی دەستی گەندەڵییە، سەرەڕای زۆری سەروەت و سامانەکانی ئەو وڵاتە. بەڵام خزمەتێکی ئەوتۆ بۆ کەرتی تەندروستی نەکراوە و بەدەست چەندین قەیرانی جیاوازەوە دەناڵێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نۆمبیۆ بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2025، بەغدای پایتەخت لە پلەی 303ـینە لە نێو شارەکانی جیهاندا بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە کۆی 100 خاڵ و کەتووەتە دوایین شاری جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکە، شاری کاوسیونگ لە تایوان بە بەدەستهێنانی 88,6 خاڵ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت. لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا شاری دەوحەی قەتەر بە بەدەستهێنانی 73 خاڵ لە پلەی 71 و یەکەمی وڵاتانی عەرەبی دێت و بەغدای پایتەخی عێراقیش لە پلەی 303ـین و کۆتایی دێت.
ئەمەش بزانە: ئەم پۆلێنبەندییە بۆ تێگەیشتن و بەراوردکردنی سیستمی چاودێریی تەندروستییە لە سەرانسەری جیهان، بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتیی چاودێریی تەندروستی بە لەبەرچاوگرتنی پیشەییبوون، شارەزایی و لێهاتوویی پزیشکان، بەردەستبوونی ئامێرە مۆدێرنەکان و چاودێری وردی تەندروستی لەلایەن دامەزراوەکانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






