هۆشدارییەک لە ڕێباز حەملانەوە: ناکرێت ژیانی مووچەخۆرانی کوردستان خراپ بێت
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

قاسم ئەعرەجی و ڕێباز حەملان
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان لەبارەی مووچە پەیامێکی تایبەت دەداتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و هۆشداری دەدات لەوەی؛ سەقامگیری ژیانی خەڵک بەشێکی گرنگی سەقامگیری ئاسایشی نیشتیمانی لێ دێتە بەرهەم و، ناکرێت ژیانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدا بێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانی و گەیاندنی پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی، هەر ئەمڕۆ ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی ڕێباز حەملان، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر پرسی مووچە و دۆخی دارایی و دۆخی سیاسی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ناوچەکە و ئاڵنگارییەکان گفتوگۆیان کردووە:
٠ لەبارەی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران ڕێباز حەملان داوای پشتیوانی لە قاسم ئەعرەجی کردووە.
٠ ئاماژەی بەوەش کردووە سەقامگیری ژیانی خەڵک بەشێکی گرنگی سەقامگیری ئاسایشی نیشتیمانی لێ دێتە بەرهەم.
٠ هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم بەردەوام هەماهەنگ و بەشداری سەرەکی بوون لە فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاونیشتمانیان و خاکی عێراق.
٠ ناکرێ مووچە و ژیانی بەشێکی مووچەخۆرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدا بێت کە مافی دەستووری و یاسایی خۆیانە مووچە لەکاتی خۆی وەربگرن، وەک هەر مووچەخۆرێکی دیکە لە بەشەکانی تری عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش